به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :دێهلی نوێ، هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێکدادانه‌کان له‌وناوچه‌یه له ماوه‌ی یانزه ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر له سێ هه‌زار و 100 که‌س بریندار بوون.
حاڵی ده‌یان که‌س له برینداران شپرزه ڕاگه‌یێندراوه.
ئێستا له هه‌موو ناوچه‌کانی کشمیری ژێر کۆنترۆڵ و ده‌سه‌ڵاتی هیندستان، باری نائاسایی و حکومه‌ت نیزامی به‌ڕێوه ده‌چێ و هێڵه‌کانی ته‌له‌فون وئینتێرنێتیش پچڕاوه.
مه‌حبوبه مفتی سه‌روه‌زیری ئه‌و ناوچه‌یه وتوویه‌تی، هه‌ڵس و که‌وت ده‌کرێ له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ی پۆلیس و ئاسایش که سێره ده‌گرنه خه‌ڵکی سیڤیل.
راجنات سینگ وه‌زیری ناوخۆی هیندستانیش وێڕای تاوانبارکردنی پاکستان به ده‌ستتێوه‌ردان له کاروباری کشمیر ، هێزه ئاسایشییه‌کان و هێزی پۆلیسی هیندستانی ڕاسپارد، بۆ بڵاوه‌پێکردن به ناڕازییان له گازی فرمێسک هێن و ئاو که‌ڵک وه‌ربگرن.